ڕێککەوتنی نهێنی بەشێک لە بزیشکان و دەرمانخانەکان لە شاری سلێمانی ئاشکرادەکرێت

لڤین:

بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى، هەزاران پزیشک لەگەڵ کۆمپانیاکانى دەرمان ڕێککەوتوون بۆ ساغکردنەوەى دەرمان و نەخۆش بەکاردەهێنرێت بۆ پەیداکردنى پارە

ئەمڕۆ ( یەکشەممە، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) سەباح هەورامى بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزۆنیدا لەگەڵ میدیاى یەکێتى، ئاشکرای کرد، “پزیشک سودێکى زۆرى لەبێسەروبەرەیی سیستەمى تەندروستى وەرگرتووە، لەبەرئەوەى کەرتى گشتى و تایبەت جیانەکراوتەوە”.

ڕایشیگەیاند، “زۆرجار نەخۆشخانەکانى ئێمە بەکاردەهێنرێت بۆ بەرژەوەندى کەرتى تایبەت، زۆرجار لە نەخۆشخانە حکومییەکانەوە نەخۆش دەبرێتە کەرتى تایبەت، ئێمە بوینە قوربانى ئەو تێکەڵاوییە”.

سەبارت بە جۆرێک لە ڕێککەوتنی پزیشک و دەرمانخانەکان، وتی،” جۆرێک لە رێککەوتن هەیە لەنێوان بەشێک لە پزیشکان و دەرمانخانەکان و نەخۆشەکان بەکاردەهێنرێن بۆ پەیداکردنى پارە لەدەرمانخانەکان، سەرەڕاى ئەوەى بەشێک زۆر لە پزیشکان و کارمەندان کەسانى دڵسۆزن، بەڵام بەشێکى زۆریش هەیە کە پیشەکەیان قۆستووەتەوە بۆ پەیداکردنى پارە”.

سەبارەت بە چارەسەر کردنی ئەو کێشانە،وتی،” چارەسەرى ئەو دۆخە بە جیاکردنەوەى کەرتى گشتى و تایبەت دەبێت، بەڵام بەوتەى ئەو، زۆرجار ئەوانەى نێوەندگیرن لەنێوان وەزارەت و ئەنجومەنى وەزیران لەو دۆخە تێناگەن، بۆیە هەوڵەکانیان لەو بارەیەوە بێئەنجام بووە”.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ڕایشیگەیاند”ئێستا دۆخەکە بەجۆرێکە نەدەتوانین هەموو شتێک پێشکەش بکەین، نە ئەوەشى پێشکەشى دەکەین کوالێتییە، دەبێت حکومەت چەند سێکتەرێکى وەک فریاگوزاریی و چارەسەرى شێرپەنجەیی بێبەرانبەر پێشکەش بکات، ئەوەى تر بە هەماهەنگى لەگەڵ کەرتى تایبەت بەشێوەى دڵینیایی پێشکەشى بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button