ڕێکخراوی هەنگاو:

لە شەش مانگی ڕابردوودا ٣٣ کۆڵبەر لە سنووری شاری بانە  لە لایەن سوپای ئێرانەوە بوونەتە قوربانی

لڤین:

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماری شەش مانگی ئەمساڵی بڵاوکردەوە، بەجۆرێک ٣٣ کۆڵبەر لە سنووری شاری بانە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بوونەتە قوربانی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ ( یەکشەممە، ١٣ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ )، کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “مەسعوود خزرنژاد” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لەلایەن یەکێک لە فەرماندەکانی پایگای هەنگەژاڵ بە ناوی “کاشانی” تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار کراوە، بەوەش لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣٣ کۆڵبەر لە سنووری شاری بانە بوونەتە قوربانی..

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە،” بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ تاکو ئەمڕۆ لانیکەم ٣٣ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە بوونەتە قوربانی کە ٦ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٢٧ کەسیان بریندار بوون، هەروەها ٢٥ کەسیان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون یان بریندار کراون”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button