یەکێتی و گۆڕان لەسەر پرسەکانی حکومەت و ھەماھەنگی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆبونەوە

لڤین:

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌،ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ )بە‌ میوانداری بافڵ تاڵە‌بانی ھاوسە‌رۆكی یە‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە دە‌باشان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بەکاروباری حکومەتی ھەرێم وحکومەتی خۆجێیی سلێمانی کۆبونەوە.

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” ھەردوولا ھاوڕابون کە کێشە ھەنوکەییەکانی ئەمڕۆی کوردستان و ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان پێویستی بە ھەماھەنگی زیاتری ھەردوولا ھەیە و پێویستە ھەنگاوی جدی و عەمەلی بنرێ بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان”.

ئاماژە بەوەیشکراوە کە،” ھەروەھا باس لەدوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق کرا و لە‌سە‌ر بنەماى رەوشی هەنوکەیی پلانی داهاتوو بۆ پتەوکردن و رێکخستنەوەى کار و ئەجێنداى یەکێتی و گۆڕان گفتوگۆى لەبارەوەکرا”.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” هەروەها باسیش لەرێکەوتنی یەکێتی و گۆڕان کرا و چۆنێتی جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەى کەماون و پێویستە جێبەجێ بکرێن و پە‌یوە‌ستن بەدام و دەزگاکانی حکومەت، هاوکات پێشنیاریش کرا کۆبوونەوەکان بەردەوامییان هەبێت بۆ سەرخستنی تەواوی رێکەوتنەکەى نێوان یەکێتی و گۆڕان کەئەمەش رەنگدانەوەى باشى دەبێت لەسەر هاوپەیمانێتی کوردستان و چۆنێتی چوونە نێو هەڵبژاردنی داهاتووى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button