پارتی دەڵیت تەقە لە بارەگایەکمان کراوە پۆلیسی سلێمانیش ڕەتی دەکاتەوە

بەرپرسانی پارتی لە سلێمانی ڕایانگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقە لە بارەگایەکیان لە شاری سلێمانی کراوە، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانییش ڕەتیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی تەقەکردن ڕوویدابێت و تەقە لە بارەگای پارتی کرابێت.

میدیاكانی نزیك لە پارتی دیموکراتی کوردستان، بڵاویانکردەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەرەوە، لەگەڕەکی ئازادی تەقە لە بارەگای ناوچەی 1ی پارتی لە سلێمانی كراوە نزیكەی 20 فیشەك بە بارەگاكەوە نراوە و ڕووداوەکەش تەنھا زیانی ماددی لێکەوتوەتەوە و ھیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

لەبەرامبەردا سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ماڵپەڕی (خەڵك)ی ڕاگەیاندووە کە “پەیوەندیمان بە هەموو تیمەكانی ئاسایش و پۆلیسەوە كردووە و هەموویان جەختیان لەوەكردۆتەوە، كە هیچ حاڵەتێكی لەو جۆرە و تەقەكردن ڕووینەداوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button