مەزڵوم عەبدی پەیامێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

فەرماندەی گشتیی هەسەدە، رایگەیاند هێرشە موشەکیەکەی سەر نەخۆشخانەی عەفرین بە هیچ شێوەیەک دەستی ئێمەی تیادا نەبووە و ئیدانەی دەکەین.

دوای ئەوەی ئێوارەی دوینێ هێرشێکی موشەکی کرایە سەر نەخۆشخانەی عفرین کە ئێستا لە ژێر دەستی تورکیا و گروپەکانی سەر بەخۆیەتی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تویتەر پەیامێکی بڵآو کردەوە.

هێرشی سەر نەخۆشخانەکە 13 کەس تیایدا گیانیان لەدەستدا و 30 کەسی دیکەش برینداربوون، لەو بارەیەوە فەرماندەی هەسەدە دەڵێت: شەڕڤانانی هەسەدە بە هیچ شیوەیەک دەستیان نەبووە لەو هێرشە دڵتەزێنەدا بۆسەر نەخۆشخانەی شاری عەفرین.

مەزڵوم عەبدی دەشڵێت: زۆر خەمبارین بە گیان لەدەستدانی کەسانی بێتاوان لەو هێرشەدا و بە توندیی شەرمەزاری دەکەین، چونکە بە ئامانجگرتنی نەخۆشخانەکان پێشلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button