شانەی ئەمنی عێراق: داعش ئەفسەرێکی پۆلیسی کوشت

لڤین:

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، رایگەیاند شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش لە هێرشێکیاندا بۆ سەر شاری کەرکوک ئەفسەرێک بە پلەی نەقیبیان لە هێزەکانی پۆلیسی نیشتیمانی کوشت.

لە بەیاننامەکەدا کە شانەی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە دەڵێت “ئەفسەرێک بە پلەی نەقیب لە هێزەکانی پۆلیسی نیشتیمانی لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکەکەیدا شەهیدبووە”.

شانەی ئەمنی روونیکردووەتەوە کوژرانی ئەفسەرەکە پاش ئەوە هاتووە کە بە شوێن ئەو گرووپەوە بووە لە نزیک گوندی (عەلی ئاغیر) لە پارێزگای کەرکوک.

ئەوەشی راگەیاندووە، هێزەکانی پاراستنی ئەو ناوچانە دەستبەجێ پاش هێرشەکە دەستیان بە گەڕان کردووە بۆ دەستگیرکردن و لەناوبردنی ئەو ئەندامانەی داعش کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button