بە بڕی دوو ملیار دینار ژمارەیەک پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن

لڤین:
به‌بڕی زیاتر له دوو ملیار دینار ژماره‌یه‌ك پرۆژه له‌شاری هه‌ولێر جێبه‌جێده‌كرێن، دابینكردنی پاره‌كه‌ش له‌سه‌ر فرۆشتنی زه‌ویه‌كانی شاره‌وانی ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، بڵاویکردەوە دوای ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و فه‌رمانی وه‌زاری ژماره (3499 له 21/4/2021)ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، بڕیدوو ملیار و 120 ملیۆن و 809 هەزار و 500 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی سنوری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر خه‌رجده‌كرێت.
وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە ئه‌و پاره‌یه له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانییه‌كان و فرۆشتنی زه‌ویی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێره، ژماره‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ش كه به‌و پاره‌یه جێبه‌جێده‌كرێن یان ته‌واو ده‌كرێن، 25 پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارین.