شێخ نەهرۆ داوایەک ئاراستەی حکومەتی عێراقی دەکات

لڤین:
شێخی تەریقەتی کەسنەزانی داوا دەکات لەرێگای هێزە ئەمنیەكانیەوە ئاسایشی مەرقەد و ماڵەکانی خوا بپارێزن.
شێخ نەهرۆ كەسنەزانی، سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: ئاگری ئاژاوەگێڕی هەڵنەگیسێنرێت و عێراق نەگەڕێتەوە بۆ تایەفەگەرێتی.
ئەو لەبارەی دەنگۆی وێرانكردنی مەرقەدی ئیمام ئەبی حەنیفە نوعمان لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت “خۆشكردنی ئاگری ئاژاوەگێڕیە و حەڵاڵ كردنی هەموو بەهاكانی خێر و ئاشتی و رەحمەتە كە خوا حەرامی كردوە”.
رونیشیكردەوە، ئەو دەنگە نەشازانەی داوای روخاندن و وێرانكردنی مەرقەدی پیرۆزی ئیمام ئەبی حەنیفە دەكەن ئارامی لێبڕیوین و داوا دەكەین هەموو ئەو ئاژاوەگێڕیانە رابگیرێن كە مەبەست لێی خوێنڕشتنی بێتاوانەكانە كە خوا حەرامی كردوە.
شێخ نەهرۆ دەشڵێت: تا ئێستاش كردارەكانی تایەفەگەرێتی قێزەوەن وەكو یادگاریەكی تاڵ و بێزاركەر لەیادماندا ماونەتەوە. هەر بۆیە داوای لە حكومەتی عێراق كرد، ئاسایشی ماڵەكانی خوا بپارێزێت و لەرێگای هێزە ئەمنیەكانیەوە ئاسایشیان بۆ دابین بكات.