ئەحمەد تورک: هیوادارم بارزانی خاوەنی سوێندەکەی خۆی بێت

لڤین:
ئەحمەد تورک، رایگەیاند بارزانی پێشتر سوێندی خوارد کورد ئیتر جارێکی دیکە چەک رووناکەنە برای خۆیان بۆیە هیوادارم خاوەنی دوێندەکەی خۆی بێت.
ئەحمەد تورک، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا و سەرکردەی ناسراوی باکوری کوردستان رایگەیاند: رەخنەمان لە دژی پارتی هەیە لەبەر هەڵوێستیان لەبەرامبەر ئۆپەراسیۆنی تورکیا و تێکەڵاوبونیان لەگەڵ ئاکەپە.
ئەو لەدیدارێکدا لەگەڵ پێگەی ئوزگور مانشێت وتیشی: ئێمە هەوڵدانی گەورەمان هەبوو بۆ ئەوەی کورد لە کۆنفرانسێکی نەتەوەیدا کۆببنەوە، منیش بەشداری ئەو هەوڵە بووم، بەڵام بەداخەوە ئەوە سەری نەگرت.
تورک راشیگەیاند: مەسعود بارزانی پێشتر وتی”کورد ئیتر جارێکی دیکە چەک رووناکەنە برای خۆیان” پێویستە پارتی و بەرێز بارزانی ئەم قسەیە لەبیر نەکەن، خاوەنی دوێند و بەڵێنەکەی خۆی بێت.