لە ئەڵمانیا ٢٧ پەرلەمانتار و کەسایەتی سیاسی رێگریان لێکرا بێنە هەولێر

لڤین:

هاوکاتی ئەوەی لە شاری هەولێر پەرلەمانتارێکی ئەڵمانی دەستگیرکرا، حەوت پەرلەمانتارو ٢٠ چالاکوانی دیکەی بەرەگەز ئەڵمانی رێگریان لێکرا روو لە هەرێمی کوردستان بکەن.

بەیانی ئەمڕۆ هاکان تاش، ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەر لیستی پارتی چەپ لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکرا، هاوکات لە ئەڵمانیاش رێگری لە ٢٧ کەسی دیکە کرا کە لە نێویاندا ٧ پەرلەمانتار هەبوون.

گروپێک لە خەڵکانی بەرەگەز ئەوروپی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا روویان لە هەریمی کوردستان کردووە، ژمارەیەکی دیکەش لە هەوڵدان روو لە هەریمی کوردستان بکەن، ئەوان وەک خۆیان دەڵێن مەبەستیانە رێگری لە هێرشی تورکیا بکەن بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی هەریمی کوردستان بە زمانیکی توند هۆشداری دابوو لە هاتنی ئەو گروپە هاوڵاتیە بیانیە و وتیبووی: پەکەکە لەم ڕۆژانەدا وەک بەشێک لە پیلانەکانیان لە دژی ھەرێم و بە ھاوکاری دەستێکی ناوخۆیی، چەندین ھاوڵاتی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەوروپاییان ناردووە بۆ ناو هەرێم بۆ بە کارهێنانیان وەک ئامرازێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناو هەرێم لە ژێر ناوی گرووپی بەناو ئاشتی و ئازادی.

بەیانی ئەمڕۆ هاکان تاش پەرلەمانتاری ئەڵمانی بۆ ماوەی ١٣ کاتژمێر لەلایەن ئاسایشی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە دەستگیرکرا، بەڵام ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر رەتیکردەوە هیچ گەشطێک لە ئەڵمانیاوە کرابێت لە دوو رۆژی رابردوودا و وتیشی ئەو هەواڵە درۆیە هیچ کەسێک لەلای ئێمە دەستگیر نەکراوە.

دوای ئەو لێدوانە هاکان تاش راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد کە دەستگیرکراوە  بۆ ماوەی ١٣ کاتژمێر و رێگری لێکراوە بچێتە تەوالێت و هیچ خواردنێکیشی پێنەدراوە.

هەر لەو بارەیەوە، جانسو ئوزدەمیر، پەرلەمانتار و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپ لە هەرێمی هامبۆرگی ئەڵمانیا رایگەیاند: لە کاتێکدا دەمانویست بۆ هەولێر گەشت بکەین لەلایەن پۆلیسیەوە لە فڕۆکەخانەی دۆسەڵدۆرف رێگریمان لێکرا و ئەندامانی شاندەکە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا.

ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە کاتیک پارێزەری پەرلەمانتارەکان لەگەڵ پۆلیس قسەیان کردووە راستەوخۆ شێوازی مامەڵەیان لەگەڵ پەرلەمانتارەکان گۆڕاوە بەڵام لەگەڵ ئەندامانی دیکەی گروپەکە مامەڵەی ناشیرینیان کردووە.

جانسو وتیشی پۆلیس پێی وتوون ئەو چالاکیەی ئێوە بۆی دەچن کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەڵمانیا هەیە بۆیە رێگری لێدەکەین، هەر بەو هۆکارەش پاسپۆرتەکانیان لێسەندین.

پۆلیسی ئەڵمانیا لە نووسراوێکدا کە بە چەند کەسێکی نێو شاندەکەی داوە وتویەتی “بەپێی نووسراوی 46 / ماددەی 2 لە یاسای نیشتەجێبوون، رێگریی لە ئێوە دەکرێت بۆ کۆماری عێراق، تا 12تەمووزی 2021 گەشتکردن قەدەغەیە گەشت بکەن.”

پۆلیسی ئەڵمانیا ئەوەشی بە شاندەکە وتووە کە لە بڵاوکراوەکانی ئینتەرنێتدا دیارە، کۆمەڵە کوردییەکانی نزیک لە پەکەکە پەیوەست بە ناکۆکییە چەکدارییەکەی ئێستای پەکەکە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا چالاکییەکی (قەڵغانی مرۆیی)ـان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی کۆمەڵگە و (گەریلاکان) بگەیێننە یەک”.

دوای پەرلەمانتارە ئەڵمانیەکە هەر ئەمڕۆ لە دوای نیوەڕۆدا ئه‌ندى فۆرموت، سه‌رۆكى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ و عزیز عسمان سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ نوسینگه‌ى بڕۆكسلى ڕێكخراوى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ماف و ئازادیه‌كان له‌ فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌وڵێرده‌ستگیركراون.

ئه‌و دوو كه‌سه‌  پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ له‌م كاته‌دا به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ شه‌ڕو ئاڵۆزیه‌كان و هێرش و داگیركارى توركیا له‌هه‌رێمى كوردستان ڕێگه‌ نادرێت هیچ شاندێكى بیانى سه‌ردانى هه‌رێم بكات.

هاوکات ڕۆژنامەنوسێكی هۆڵەندی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ بە فەرمانی تورکیا لە فڕۆکەخانەی هەولێر ڕێگریم لێکرا و بڕیارە بمگەڕێننەوە. Frederike Geerdink ڕۆژنامەنووسێکی هۆڵەندیە لە تویتەری فەرمی خۆی ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ بە فەرمانی تورکیا لە فڕۆکەخانەی هەولێر ڕێگریم لێکرا و بڕیارە بمگەڕێننەوە”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button