لاهور شێخ جەنگی:

ڕێگەنادەین سەقامگیری و ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان بە بیانووی جۆراوجۆر بخرێتە مەترسییەوە

لڤین:

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی، ئەمڕۆ ( شەممە، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لە شاری سلێمانی پێشوازی کرد لە هانس ئاکربووم کونسوڵی گشتیی هۆڵندا لە هەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ یان تین هۆڤ راوێژکاری سەربازیی لە کونسوڵخانەی هۆڵندا.

لەبارەی کۆبوونەوەکەوە، هاوسەرۆک ڕایگەیاندووە،” دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسی چاکسازیی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و هەڵبژاردنەکانی داهاتوومان لەگەڵ هانس ئاکربووم کونسوڵی گشتیی هۆڵندا لە هەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ یان تین هۆڤ راوێژکاری سەربازیی لە کونسوڵخانەی هۆڵندا لە هەرێم تاوتوێ کرد.

هەروەها هاتووە،” لە دیدارێکدا جەختمان کردەوە لەسەر خستنەگەڕی هەوڵەکان و پێویستیی یەکخستنی ڕیزەکان و کۆدەنگیی نیشتمانیی نێوان سەرجەم هێز و لایەنەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ئاڵنگارییە سیاسی و ئەمنییانەی کە بوونەتە بەربەست لەبەردەم پرۆسەی سیاسی و سەقامگیری و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان”.

ئاماژە بەوەیشداروە کە،” تەئکیدمان لە هەڵوێستەکانمان کردوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و پابەندبوونی هەردوولا بە ڕێککەوتنەکانی نێوانیان”.

هەروەها ڕایشیگەیاندووە،” ئامادەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمان بۆ چاکسازیی و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە بە ڕەچاوکردنی بنەمای هاوسەنگی، ڕامانگەیاند کە بوونی یەک هێزی نیشتمانیی پڕچەک و مەشقپێکراو بۆ ئێستا و داهاتووی کوردستان گرنگە و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی دەکەین”.

جەختیش لەوە کراوەتەوە کە،” لەو ڕووەوە پێزانینمان پێشکەش بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد کە لەو پێناوەدا هەنگاوی گرنگیان ناوە”.

هاتویشە،” ئاماژەمان بە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی چەکدارانی داعش کرد و جەختمان لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە کردەوە بۆ دوورخستنەوەی مەترسیی سەرهەڵدانەوەی ئەو خانە نوستووانە داعش”.

هاوسەرۆکی یەکێتی ئاشکرایشی کردووە،” نیگەرانیی خۆمان دەربڕی بۆ پەرەسەندنی گرژییەکان کە بەم دواییە لە سەر سنوورەکانی هەرێم و تورکیا هاتوونەتە ئاراوە، نابێت ڕێگە بدەین سەقامگیری و ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان بە بیانووی جۆراوجۆر بخرێتە مەترسییەوە دووپاتمان کردەوە کە گرتنەبەری شەڕ و ڕێگەی سەربازی کێشەکان چارەسەر ناکات، پشتیوانیی ڕێگەی ئاشتی و زمانی دیالۆگین بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکان”.

هەروەها هاتویشە،” دووپاتمان کردەوە کە ئێمە بە هەموو شێوەیەک دژی شەڕی براکوژین، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقمان بە گرنگ زانی، بۆ گۆڕانکاریی ڕاستەقینە و بەدیهێنانی ئامانجەکان”.

لە کۆتایدا لاهور شێخ جەنگی ڕایشیگەیاندووە،” وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هانی هەموو لایەنە کوردستانییەکان دەدەین بێنە ژێر چەتری لیستی هاوپەیمانی کوردستان کە لە نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان پێکهێنراوە و لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێت یەکدەنگیی کورد لە بەغدا بپارێزین و لە ڕێگەی خەباتی پارلەمانییەوە تەواوی مافەکانی گەلی کورد بە دەست بهێنین”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button