ئەمساڵ مەراسیمی حەج تەنها بۆدانیشتوانی سعودیە دەبێت

لڤین:
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە بڕیاریدا تەنها 60 هەزار کەس بەشداری مەراسیمی ئەمساڵی حەج بکەن و ئەو کەسانەش دەبێت هاوڵاتی و دانیشتووی سعودیە بن.
بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە کۆرۆنا و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەى نەخۆشی زیاتر وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە بڕیاریدا ژمارەی حاجیان کەم بکرێتەوە.
بەپێی ڕێنماییەکان، ئەو کەسانەی بەشداری دەکەن دەبێت تەمەنیان لە نێوان (18 بۆ 65) ساڵدا بێت و ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت.
ئەوەش دووەم ساڵی لەسەر یەکە کە مەراسیمی حەجلە لایەن وڵاتینی دیکەوە قەدەغە بکرێت بە هۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا.