عەلی باپیر، سیاسیە بە ھەڵوێستەکە

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی بەدران محێدین

ھەموو گلەییەکان لەوە بوو بۆچی حزبە ئیسلامیەکان بۆ موسلمانێکی بۆرما و فەلەستین دێنە دەنگ بەڵام بۆ دۆزی کورد بەو شێوە نین، زۆرمان ھەڵوێستی بەرز و باشمان لە حزبە ئیسلامیەکان بینیووە بەڵام مامۆستا عەلی باپیر ھەمیشە جیاوازتر بوو بە تایبەتی لە دۆزی نیشتیمانی و نەتەوەی.

ئەو پیاوە بۆ نەتەوە و نیشتیمان نە کەمی کردووە و نە درەنگ ھاتووە، ئەوانەی تۆمەت و تەشھیری بۆ دەکەن زۆر جار بە دژی ھەرێم دەیشوپھێنن، کاتێک ئەو چەکی دژی دوژمن لە شان بوو ئەوانەی ئێستا ھاتۆتنە سەر خوانی حازر نەک بڕوایان بە دروست کردنی ھەرێم نەبوو بگرە پیاوی دوژمنیش بوون بۆ دژ بوون بە ھەرێم بوونی باشوری کوردستان.

گرنگ نیە ئایدۆلۆژیا ئیسلامیە یاخود عەلمانی، ئەوە گرنگە پیاوی سیاسی لە کات و ساتی خۆی ھەڵوێستی ھەبێت، ئەوانەی ئێستا ئاگری کورد کوژی خۆش دەکەن و یاخود بە شەرمەوە تەبەنی دوژمن دەکەن ھیچ شانازێکیان نابێت لە مێژوو وەک؛ ئەو شانازیەیی مامۆستا علی باپیر ھەیەتی و کەسیان بە کوشت نەداوە تا دڵی دوژمن خۆش بکەن.

رەنگە لە زۆر بابەت زۆریش پێچەوانەی بیر و باوەڕی مامۆستا عەلی باپیربم بەڵام ھەمیشە خالی ھاوبەشی سێ بەشی میللەت لەسەر پرسی دژ بوون بە چەوسانەوەی نەتەوە و داگیرکردنی خاک ھاوھەڵوێستی ھەڵوێستە جوانەکانی مامۆستاین، ئای چەند نەزانن ئەو سیاسیانەی بیری داھاتوو ناکەن کە مێژوو رەحمیان پێناکات.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button