پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا لە هەولێر دەستگیرکرا

لڤین:

پەرلەمانتارێکی پارتی چەپی ئەڵمانیا، لە شاری هەولێر دەستگیر کرا، لە کاتێکدا بۆ بەدواداچون بۆ هێرشەکانی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

 

دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەریم بەیاننا مەیەکی بڵاو کردەوە و تیادا رایگەیاندبوو کە پەکەکە  “وەک بەشێک لە پیلانەکانیان لە دژی ھەرێم و بە ھاوکاری دەستێکی ناوخۆیی، چەندین ھاوڵاتی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەوروپاییان ناردووە بۆ ناو هەرێم بۆ بە کارهێنانیان وەک ئامرازێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناو هەرێم لە ژێر ناوی گرووپی بەناو ئاشتی و ئازادی”.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆژ نیوز، شەوی رابردوو هاکان تاش، پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمانیا، لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکرا، پەرلەمانتارەکە ئەندامی گروپی “ئاشتییە”.

 

ئاژابسە کوتشیەتی ئەو پەرلەمانتارە “بە ئامانجی هەوڵدان بۆ بەرگرتن بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، بڕیاربوو سەردانی لایەنەکانی باشووری کوردستان و حکومەت و پەرلەمان بکات”.

 

وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەکەیدا کە رۆژی 10ی ئەم مانگە بڵاوی کردبوەوە وتبوشی “پاراستنی ئارامی وسەقامگیری ناو هەرێمی کوردستان بە گشتی وهەولێری پایتەخت هێڵی سوورە ورێگا نادەین لە ژێر هیچ بیانوویەک و لە ژێرناوی هیچ گرووپێک، ئەم سەقامگیریە تێک بدرێت. داواش لەو گرووپانەی بە ناو ئاشتی وئازادی دەکەین خۆیان نەکەنە ئامرازێک بۆ تێکدانی باری ئەمنیی هەرێم. ئەگەر بە ڕاستیش نیازیان ئاشتی وئارامییە، با ڕووی قسەکانیان ئاراستەی قەندیل بکەن”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button