ئەو کرێکارە عەرەبەی هاوڵاتیەکی لە سلێمانی کوشت دەستگیرکرا

لڤین:
دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە هاوڵاتییەک لەگەڕەکی ڕزگاری شاری سلێمانی لەلایەن “کرێکارێکی عەرەب کوژرا” کە کاریان بۆ خاوەنی ماڵەکە کردبوو، ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی عێراق تۆمەتبار لەپارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمێلە دزراوەکە گیرا.
ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: دواى ئەوەى 11/6/2021 لەشارى سلێمانى هاوڵاتیەک بەناوى ( عوسمان حمەسەعید ) لەگەڕکی رزگارى شارى سلێمانى کوژراو ئۆتۆمۆبیلەکەى لە جۆرى تۆیۆتا لاندکرۆزەر ستێشن دزراو تاوانبارى تاوانەکە هەڵهات و ئۆتۆمۆبیلەکەى بەرە وخواروى عێراق بردبوو.
ئاسایش دەشڵێت: دەست بەجێ هێزەکانمان بەفەرمانى دادوەر و بەپێی ماددەى ( 406 ) لەیاسایى سزادانى عێراقى و بەسەرپەرشتى دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانى ( بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى کەرکوک + دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراق + ژورى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى بەغداد + قیادەى پۆلیسى پارێزگاى صلاح الدیین ) , توانیمان ناسنامە و شوێنى دانیشتى کەسى تاوانبار بەناوى ( س , ح , ح , ت ) لەدایک بووى ساڵى 1998 تکریت , دەست نیشان بکەین , تاوانبار دەستگیر بکرێت و دەست بگیرێت بەسەر ئۆتۆمۆبیلە دزراوەکەدا.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە “تاوانبار ماوەى چەندمانگێکە , هاتۆتە شاری سلێمانى و نیشتەجێ بووە , بەردەوام کارى بۆ کوژراوەکە کردووه, دواى ئەنجامدانى تاوانەکەى بە ئۆتۆمۆبیلەکەیەوە هەڵدێت بۆ شارى تکریت , لە ئۆپراسیۆنیێکى هاوبەشدا لە سەر زانیاریەکانى ئاسایشى پريزگاى سلێمانى و لەلایەن تیمیکى هاوبەشەوە کەسى داواکراو لەماوى کەمترلە ( ٢٤ ) کاتژمێردا دەستگیربکرێت , بەفەرمانى دادوەر ڕاگیراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبیلە دزراوەکەدا گیراوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەى بەردەوامە” .