بە وێنە.. جی 7 دەستی بە کارەکانی کرد

لڤین:
سەرکردەکانی جی 7 دەستی بە کارەکانی کرد و بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پێشوازی لە سەرکردە باڵاکانی جیهان کرد لە وڵاتەکەیدا.
کۆبونەوەکە لە کەنار دەریا له شاری کاربیس ئەنجام جەدرێت و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، و تیایدا پرسی کۆرۆنا و گۆڕانی کەشوهەوا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
لووتكەكە لە هاوینەهەواری كۆرنوال بە ئامەدەبوونی سەرۆكی هەر حەوت وڵاتەكە کە پێکهاتوون لە (ئەمریكا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ژاپۆن، كەنەدا و ئیتاڵیا) و سەرۆكی ئەنجوومەن و كۆمسیۆنی ئەوروپی دەستی بە كارەكانی كرد.