بانکی ناوەندی عێراق:

ڕێکاری تایبەتی خۆمان هەیە بۆ ڕێگری کردن لە بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار

لڤین:

پاش ئەوەی لەچەند رۆژی رابردووداو نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بانكی ناوەندی بڕیاریدا بڕی خستنەڕووی دۆلار لە مەزادی ئاشكرا، زیاتر بكات، بۆئەوەی رێگە لە دابەزینی زیاتری نرخی دینار بگرێت.

لە روونكردنەوەیدا كە ئەمڕۆ ( هەینی، ١١ / ٦ / ٢٠٢١ ) بانكی ناوەندی بڵاویكردووەتەوە، ئاشکرای کردووە،” ئەو دەنگۆیانەی رەتكردووەتەوە كە لەهەندێ سەرچاوەی نافەرمییەوە بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە دەستكاریكردنی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عیراقی”.

لە بەشێکی تری روونكردنەوەكەدا هاتووە،” ئەو نرخەكەی كە بۆ بەهای دینار لەبەرامبەر دینار لە كۆتایی ساڵی ( ٢٠٢٠ ) بڕیاری لێدراوەو لە بودجەی گشتی ( ٢٠٢١ ) جێگیركراوە، بەهیچ شێوەیەك ناگۆڕدرێت”.

سەبارەت بەو نرخەی کە لە یاسای بوددجەدا هاتووە، بانکەکە جەختیکردووەتەوە کە،” جێگیركردنی بەهای دینار بەم شێوەیەی ئێستا، لەدوای چەندین لێكۆڵینەوەی وردی ئابووری بڕیاری لێدراوەو ئامانجیش لێی سەقامگیركردنی سیاسەتی نەختەیی عیراقە”.

جەختیش لەوەکراوەتەوە کە،” رێكاری تایبەتی خۆیان هەیە بۆ جێگیركردنی نرخی دۆلار و رێگریكردن لە بەرزو نزمپێكردنی نرخ لە بازاڕی رەش”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button