کەسێک لەلایەن کرێکارەکانیەوە کوژرا

لڤین:
شەوی رابردوو لەگەڕەکی رزگاری شاری سلێمانی هاوڵاتییەک کوژرا و دوای رووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو هاوڵاتییە ژمارەیەک کرێکاری عەرەبی هەبوون و لەلایەن ئەوانەوە کوژراوە، چونکە خاوەن کارەکە ئۆتۆمبێلێکی لاندکرۆزەری پێ بووە ئەو کەسانەی هاوڵآتیەکەیان کوشتووە ئۆتۆمبێلەکەیان بردوە.
تەرمی ئەو هاوڵاتییە گەیەنراوەتە پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی رێکارەکانی لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردنی تاوانبارەکان دەستی پێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button