لاهور شێخ جەنگی:

یەکێتی نیگەرانە لەو بارگرژییانەی کە لە ئارادان بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکان دیالۆگ باشترین بژاردەیە

لڤین:

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەمڕۆ ( پێنچ شەممە، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لەشاری سلێمانی لەگەڵئۆرلیک شانون باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق و ئاشلی دۆریک لێپرسراوی نوسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە.

هاوسەرۆک، ڕایگەیاندووە،” لە دیدارێکدا بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد دەربارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەكە و پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق”.

ئەوەیشی ئاشکرا کردووە،” هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمان دووپات کردەوە بۆ یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەکان لە پێناو دابینکردنی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری بۆ هاووڵاتییان، نیگەرانی خۆمان خستەڕوو لەو بارگرژییانەی کە لە ئارادان، گەڕانەوە بۆ دیالۆگ و ڕێگەی ئاشتی باشترین بژاردەیە بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکان. جەختمان کردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشکی شێری بەردەکەوێت لە خستنەگەڕی هەوڵەکان بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی و پابەندبوونی هەردوولا بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی نێوانیان لەسەر بنەمای دەستوور، لە پێناو دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچەی مووچەخۆران و چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” هاوڕابووین لەسەر بەردەوامیی مەترسییەکانی تیرۆر و سەرهەڵدانەوەی شانە نوستووەکانی چەکدارانی داعش، بە تایبەت لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە کە دەتوانرێت لەو ناوچانە و لە ڕێگەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقەوە کۆتایی بەو گرووپە تیرۆریستییانە بهێندرێت. لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقەوە ڕامانگەیاند کە بەلای ئێمەوە هەڵبژاردن پرۆسەیەکی دیموکراسی گرنگە و لەو ڕێگەیەوە دەتوانین ئامانجەکانمان بەدی بهێنین و گۆڕانکاریی ڕاستەقینە بکەین، هەر بۆیە یەکێتیی لەگەڵ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دوور لە دەستێوەردانە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و بە چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی”.
هەروەها هاتووە،” جەختمان کردەوە کە یەکدەنگی و یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان دەبێتە مایەی بەدەستهێنانی تەواوی مافەکان و بەهێزی پێگەی کورد لە بەغدا، لەو چوارچێوەیەشدا و لە پێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان یەکێتیی و بزووتنەوەی گۆڕان هەنگاوێکی گرنگیان نا بە پێکهێنانی لیستی هاوپەیمانی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن، هانی هەموو لایەنەکانی تریش دەدەین کە لە ژێر چەتری ئەو لیستەدا کۆببنەوە و یەکدەنگیی کورد بپارێزن”.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button