بابەكر زێباری:

بەفەرمانی مەسعود بارزانی یەکەی ٨٠ دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

لڤین:

لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی، بابەكر زێباری راوێژكاری سەربازیی سەرۆكی ھەرێم، ئاشکرای کردووە، “بە فەرمانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھەموو ھێزەكانی سەر بە یەكەی ( ٨٠ ) لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێم، رێكدەخرێنەوە و مەشق و راھێنانیان پێ دەكرێت و دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە”.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا سەبارەت بە ناوەڕۆکی بڕیارەکەی بارزانی، ڕایگەیاندووە،” دەشڵێت، مەسعود بارزانی بڕیاریداوە، ھەموو ھێزەكانی یەكەی (٨٠ ) بە موتەفەریقە و فەرماندەیی و بەتالیۆنەكانەوە، مەشقیان پێ بکرێت و بکرێنە لیوا”.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا جەختی کردووەتەوە کە، “ئەو ھەنگاوە لەسەر داوای سەرۆكی حكومەت نراوە، كە لە چوارچێوەی چاكسازییەكان جێبەجێدەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button