بۆ دابەزینی نرخی دۆلار بانکی ناوەندی هەنگاوێکی کرداریی دەنێت

لڤین:
بۆ دابەزینی نرخی دۆلار، بانکی ناوەندی عێراق بە فەرمی رایگەیاند، بڕی دۆلاری زیاتر بۆ بانکەکان و کۆمپانیاکان دەخاتە بازاڕەوە.
بانکی ناوەندی عێراق لەنوسراوێکدا ئاشکرایکرد بڕیاریانداوە بڕی دراوی بیانیی زیاتر بخاتە بازاڕەوە بۆ بانک و کۆمپانیاکان، بەگوێرەی نوسراوەکە، لەمەودوا پشکی بانکەکان بڕی 300 هەزار دۆلاری هەفتانە، کۆمپانیاکانی ئاڵۆگۆری دراویش کە دابەشبوون بەسەر سێ کۆمەڵەدا، تیایدا کۆمەڵەی یەکەم هەفتانە دوو ملیۆن و 200 هەزار دۆلار، کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی دووەم 750 هەزار دۆلاری هەفتانەیە و کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی C 70 هەزار دۆلاری هەفتانە دەبێت.
بڕیارەکەی بانکی ناوەندی کە ئامانج لێی دابەزینی نرخی دۆلارە، کە لەئێستادا 100 دۆلار لە بازاڕدا لەسەر و 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە لە مانگی 12 ساڵی رابردوودا، بانکی ناوەندی عێراق نرخی 100 دۆلاری بە 147 هەزار دینار جێگیرکرد.