تەندروستی: 500 هەزار ڤاکسینی فایزەر دەگاتە عێراق

لڤین:
بەڕێوەبەری گشتی لە وهزارهتی تهندروستی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر بیونتکدا ئەنجامیانداوە، بڕیارە 12 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی فایزەر بۆ عێراق هاوردە بکرێت کە 500 هەزاریان لەم مانگەدا دێت.
ریاز حەلفی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق، بە ئاژانسی ههواڵی عێراقی، راگەیاند، بەپێی ڕێککەوتنەکە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بڕی 500 هەزار ڤاکسین بگاتە عێراق و بڕەکەی دیکەش لە مانگی داهاتوودا بگات.
ئاماژهی بهوەشكردوە، بۆ هاوردەکردنی ئەو بڕە ڤاکسینە ڕێکارە پێویستەکانیان گرتووەتەبەر و بەفرگری تایبەت لە سەرجەم پارێزگاکان دابین دەکەن.
جگە لە فاکسینی فایزەر، حکومەتی عێراق گرێبەستیشی لەگەڵ کۆمپانیای ئەسترازینیکاوە کردووە بۆ ئەوەی بڕێک لە ڤاکسینی لێبکڕێت.