به‌هۆی پێنه‌دانی مووچه‌وە سێ كرێكار خۆیان سوتاند

لڤین:

سێ كرێكار له‌ به‌رده‌م بینای ئیداره‌ی ڕێگاوبانی كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ئاگریان له‌ جه‌سته‌ی خۆیان به‌ردا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر پێنه‌دانی موچه‌كانیان، سێ كرێكاری خه‌ڵكی كرماشان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ڕێگاوبانی شارەکەیان ئاگریان له‌ جه‌سته‌ی خۆیان به‌ردا و خۆیان سوتاند.

بەپێی زانیارییەکان ئه‌و کرێكارانە‌ مووچه‌ی چه‌ند مانگێکی ڕابردوویان له‌ خاوه‌ن گرێبه‌سته‌كانی ئیداره‌ی ڕێگاوبان وه‌رنه‌گرتووه،‌بۆیە ئاگریان له‌ جه‌سته‌ی خۆیان به‌رداوه‌.

سەرچاوەکە ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو، کە ئه‌و سێ كرێكاره‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی فریاكه‌وتن ڕزگاركراون و به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كانی كرماشان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button