شانەی راگەیاندنی ئەمنی: سێ درۆن فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدایان کردە ئامانج

لڤین:
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، رایگەیاند، سێ درۆن، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدایان کردوەتە ئامنج و یەکێک لە درۆنەکان خراوەتەخوارەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، “لەدوای ئەوەی گروپێکی دەرچوو لە یاسا شەوی رابردوو بنکەی ئاسمانی بەلەدیان مووشەکباران کرد و بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانیی و ماددی لێ نەکەوتەوە، جارێکی تر و لە درەنگانێکی شەوی رابردوودا لەرێگەی سێ درۆنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا یەکێک لە فڕۆکەکان خرایە خوارەوە”.
شانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە دواتر لەبارەی دوو درۆنەکەی ترەوە زانیاری بڵاودەکەنەوە.
هەر شەوی رابردوو لە دووکاتی جیاوازدا بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا موشەکباران کران.