وەزارەتی بازرگانی بەشە خۆراکی مانگانەی ھاوڵاتیانی بۆ ھەر تاکێک دیاری کرد

لڤین:

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەشە خۆراکی مانگانەی ھاوڵاتیانی بۆ ھەر تاکێک دیاری کرد.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: بەپێی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خۆراکی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ کە ئاراستەی لقی بەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆراک کراوە ڕایانگەیاندوە ئامادەکاری بکەن بۆ وەرگرتنی ئەو بەشەخۆراکانەی کە لەئایندەیەکی نزیکدا دابەش دەکرێت بەسە ر هاوڵاتیاندا.

بەپێی ئەو نوسراوە بۆ هە رکەسێک لەمەودوا بەشە خۆراک بەم شێوەی لای خوارەوە دابەش دەکرێت لە هەموو عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە:-

١- برنج(٣) سێ کیلۆ

٢- شەکر(١) یەک کیلۆ

٣- زەیت (١) یەک لتر

٤- دۆشاوی تەماتە (٤٠٠) چوارسەد غرام

٥- باقلەمەنی(١) یەک کیلۆ (فاسۆلیا و نیسک و نۆک)

٦- ئارد(٩) نۆ کیلۆ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button