جەلالی سام ئاغا لەلایەن بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی سلێمانییەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢١/١/٢٨ بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی ڕێکخراوی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی و چەند ڕۆژنامەنوس و کەسایەتییەکی دیاری شاری سلێمانی و زیاء ئەلسەعدی نەقیبی ڕۆژنامەنوسانی عێراق و چەند ئەندامێکی سەندیکای پارێزەرانی عێراق.
لە ماڵەکەی خۆی لە گردی سەرچناری شاری سلێمانی، لە پای ماندوبوون و دڵسۆزییان لە دژایەتیکردنی گەندەڵی و خزمەتکردنی شاری سلێمانیدا، خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشییە جەلالی سام ئاغا سەرۆکی پێشوی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button