ناسنامەی تورکی دەدرێتە پەرلەمانتارێکی پارتی

لڤین:

لە هەواڵێکیدا ماڵپەڕی بورا نیوز ڕایگەیاندووە،” له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و یارمه‌تی و هاوكاریانه‌ی كه‌ په‌رله‌مانتار (ئه‌رشه‌د حوسێن) له‌خاكی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به‌سوپای توركیای كردوه‌، توركیا به‌ بڕیارێكی تایبه‌ت ڕه‌زگه‌نامه‌ به‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌دات”.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە،” له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆماری توركیا ڕه‌گه‌زنامه‌ به‌و سه‌رمایه‌دارو بازرگانانه‌ ده‌دات، كه‌ به‌ بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار له‌ وڵاته‌كه‌ بەگه‌ڕ ده‌خه‌ن، به‌ڵام پێدانی به‌شێكی دیكه‌ له‌ پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هاوكاریی و یارمه‌تیدانه‌یه‌، كه‌ كه‌سانی سیاسی له‌ وڵاتانی خۆیان پێشكه‌ش به‌ سوپاو حكومه‌تی توركیای ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی به‌ده‌ر له‌یاساو بڕیاره‌كانی دیكه‌ (استپنا‌‌و) ده‌بێت و ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆماره‌، كه‌ بڕیاری له‌و شێوه‌یه‌ ده‌ربكات”.

لە بەشێکی تری هەواڵەکەدا هاتووە، به‌پێی زانیارییه‌كان،” پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی توركیا به‌ په‌رله‌مانتار ئه‌رشه‌د حوسێن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هاوكارییانه‌ بوه‌، كه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ پێشكه‌شی سوپای توركیای كردوه‌ له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌ دوای پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌كه‌، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ خانوێكی له‌ شاری (مێرسین)ی توركیا كڕیوه‌و له‌كاتی پشوه‌كاندا تێدا ده‌مێنێته‌وه‌”.

په‌رله‌مانتاری خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان (ئه‌رشه‌د حوسێن محه‌مه‌د) ناسراو به‌ (ئه‌رشه‌د لۆلانی) له‌ساڵی ١٩٩٠ له‌هه‌ولێر له‌دایك بوه‌، ماسته‌ری له‌بواری یاسا له‌زانكۆی ( الحكمه‌ له‌ لوبنان ) خوێندوه‌.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی، پێشتر ئه‌فسه‌ری مافپه‌روه‌ر بوه‌ له‌فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و ئه‌ندامی ناوچه‌ی مافپه‌روه‌ران و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان بوه‌.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button