لەبارەی گرتەیەکی ڤیدیۆی پێشمەرگەکانی پارتی لە چیای مەتین ڕوونکردنەوە دەدرێت

لڤین:

ئەمڕۆ هێزێکى هاوبەشى پێشمەرگەى زێرەڤانى و پاسەوانى سنور چوونەتە ناوچەى مەتینا، دواتر پێشمەرگە گرتەیەکى فیدیۆیی تونێلێکى پەکەکەیان بڵاوکردوەتەوە کە گوایە دەستیان بەسەردا گرتووەو بە زەبری هێز پاشەکشەیان بە پەکەکە کردوە لەناوچەکە.

لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەکى نزیک لە پەکەکە بەشارپرێسی راگەیاندووە،” ئەو گرتە ڤیدیۆیەى لەلایەن پێشمەرگەوە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە دەستیان بەسەردا گرتووە راست نییە، بەڵکو خۆمان چۆڵمانکردوە بۆ ئەوەى بەریەککەوتن لەگەڵ پێشمەرگە دروست نەبێت”.

سەبارەت بەو شوینەی کە لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت، ئەو سەرچاوەیە روونیکردەوە کە گرتەڤیدیۆیەکە لە “گردی چارچەل” لە چیای مەتینا تۆمار کراوە کاتێک هێزی زێرەڤانى پارتى چووەتە ناوی.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە،”کاتێک زانیویانە هێزەکەى پارتى دەچێتە سنورەکە هەوڵ دەدەن بکشێنەوە، بەڵام ناچار بۆ ئەوەى شەڕ روو نەدات گەریلاکانیان لەناوچەکە کشاندوەتەوە، دواتر پێشمەرگەی پارتى ئەوەى بڵاوکردوەتەوە ناوچەکەیان کۆنترۆڵکردوەو دەستیان بەسەردا گرتووە کە ئەوە راست نییە”.

لە بەشێکی لێدوانەکەیدا، سەرچاوەکە ئەوەیشی خستوەتە ڕوو،” ئەوان تا بۆیان بکرێت خۆیان لە شەڕکردن لەگەڵ پێشمەرگە دەپارێزن و نایانەوێت شەڕ دژى پێشمەرگە بکەن، هیواشى خواست پێشمەرگەش هەمان هەڵوێستى هەبێت”.

لە کۆتایدا ئەوەیشی وتووە،” کە هیچ رووبەروونەوەیەک و شەڕێک  لەنێوان گەریلاکانیان و پێشمەرگە رووینەداوە لەناوچەکە وەکو ئەوەى پێشمەرگەى پارتى لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وا دەریدەخات بەزۆر هاتوونەتە ناوچەکەو گەریلایان ناچار کردوە ئەوێ چۆڵ بکات”.

لەخوارەوە گرتە ڤیدیۆییەکە ببینە:

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button