ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لەبارەی ئازادكردنی فەرماندەكەی حەشدی شەعبی رونكردنەوە دەدات

لڤین:
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەبارەی ئازادكردنی قاسم موسلیح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە، ڕایگەیاندووە،” لەبارەی كەیسی كوژرانی چالاكوان ئیهاب وەزەنی، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتوە هیچ بەڵگەیەك بۆ تۆمەتباركردنی قاسم موسڵیح بە كوشتنی ئەو چالاكوانە پێشكەش نەكراوە، بەتایبەت لەڕێگەی زانیارییەكانی پاسپۆرتەوە دەركەوتوە كە فەرماندەكەی حەشدی شەعبی لەكاتی كوژرانی ئەو چالاكوانەدا لە دەرەوەی عێراق بوەو خۆیشی رەتیكردۆتەوە كە دەستی لەو تاوانەدا هەبوبێت یاخود بەشدار بوبێت تێیدا”.
ئەنجومەنەکە ئەوەشی خستوەتە ڕوو،” دادگای لێكۆڵینەوە هیچ بەڵگەیەكی بەردەست نەبوە بیسەلمێنێت فەرماندەكەی حەشدی شەعبی بەشێوەی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەو تاوانەوە گلابێت ئیدی بە هاندان بۆ كوشتنی بێت یان بەشێوازی تر”.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە،” بۆیە دوای راگرتنی بۆ ماوەی ١٢ رۆژ، فەرماندەكەی حەشدی شەعبی ئازادكرا، كە لەو ماوەیەدا هەمو هەوڵێك خراوەتەگەڕ بۆ گەیشتن بە بەڵگەیەك لەسەر تاوانەكەو لایەنەكانی لێكۆڵینەوەو هەروەها خێزانی وەزەنی لەكاتی وەرگرتنی وتە لێیان، هیچ بەڵگەیەكیان بەگوێرەی یاسا پێشكەش نەكردوە”.
لە کۆتایدا بەیاننامەكە جەختی كردۆتەوە كە،” تاوانی كوشتنی چالاكوانی ئیهاب وەزەنی، بە تاوانی تیرۆر دەژمێردرێت و ئەنجامدەرانی بەگوێرەی یاسا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێنرێت و بۆ ئەو سزا قورسەش هیچ بەڵگەیەك لەبەردەستدا نییە تا قاسم موسڵیحی لەسەر دادگایی بكرێت و سزاكەی بەسەردا بسەپێنرێت”.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21