لەبارەی بڵاو بوونەوەی وێنەی چەند لافیتەیەک پەروەردەی رۆژهەڵات ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

پاش ئەوەی ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەی چەند لافیتەیەکی بەخێر هاتنی مامۆستا تریفە محمد عبداللە بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات بۆ چەند قوتابخانەیەک بڵاوبوویەوەو کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

 

ڕونکرنەوەیەک لەبەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتەوە
بەڕێزان
بەپێویستمان زانی ڕونکردنەوەیەک لەسەر بڵاو بونەوەی چەند لافیتەیەک بدەین کە بۆ بەخێرهاتنی بەڕێز ئامادەکراوە لەسێ قوتابخانەو خوێندنگەی سنوری عەربەت .
کەسێکی خێرخواز بەناوی ( سلام علی قرداغی ) کە زۆر دڵسۆزی پەروەردەیە وجێگە دەستی بە ئاوەدانی چەندین قوتابخانەی سنوری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و پەروەردەکانی تریشەوە دیارە لەم سێ قوتابخانەیە هەستاوە بە چەند کارێکی دڵسۆزانە ، لەوانە :
1. دروستکردنی سێتی توالێت w.c کە لەساڵی 2005 وە ئەم گرفتەیان هەیەو بۆیان چارەسەر نەکراوە .
2. دابینکردنی وایت بۆرد
3. دابینکردنی قرتاسیە
4. دابینکردنی فێنککەرەوە
کەسی خێرخواز بۆ ئەوەی کارە تەواوبووەکانی تەسلیم بە قوتابخانەو خوێندنگەکان بکات ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 7/6/2021 بەڕێوەبەری پەروەردەیان بانگهێشت کرددوە و کەسی خێرخواز سێ لافیتەی بەناوی قوتابخانەکانەوە نوسیوە و هەڵیواسیوە ، واتە نە بەڕێوەبەری پەروەردە و نە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان ئەم لافیتانەیان نەنوسیوە ،هەرچەند دوای سەرنجی بەڕێوەبەری پەروەردە لەسەر لافیتەکان لێکرانەوە ،هەرچەندە قسەلەسەر ئەم بابەتە کردن و بەلاڕێدابردن و گەورەکردنی بابەتە لەدڵسۆزی و پەرۆشی دڵسۆزانی پەروەردە کەم ناکاتەوە ، بەڵام بەپێویستمان زانی ئەم ڕونکردنەوەیە بدەین بۆ بەرچاوڕونی هەموو لایەک .
دەتوانن بۆ رونکردنەوەی زیاتر پەیوەندی بە بەڕێز سلام علی قەرەداغیەوە بکەن 07729968953
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات
کارگێڕی و خزمەتگوزاری

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button