ڕێژەی نەوتی بارکراوی هەرێم بۆ مانگی ئایار ئاشکرا کرا

لڤین:

بەپێی راپۆرتی رێكخراوی روونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەكانی نەوت، کە ئەمڕۆ ( چوار شەممە، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) بڵاویکردووەتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی ( ئایاری ٢٠٢١ ) بڕی ( ١١ ملیۆن و ٣٩٩ هەزارو ٩٤٢ ) بەرمیل نەوتی باركردووە لە بەندەری جەیهانی توركیا كە بە( ٢٠ ) كەشتی قەبارە جیاواز بە ( ٧ ) وڵاتی فرۆشتووە.

لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە نەوتی هەرێم بە رێژەو بڕ بەم وڵاتانە  فرۆشراوە:

– ئیتالیا: ( ٥ ملیۆن و ٣٩٩ هەزارو ٩٧٣ ) بەرمیل بەرێژەی ٤٨%
– ئیسپانیا: ( ملیۆنێك و ٧٩٩ هەزارو ٩٩١ ) بەرمیل بەرێژەی ١٦%
– كرواتیا: ( ملیۆنێك و ٧٩٩ هەزارو ٩٩١ ) بەرمیل بەرێژەی ١٦%
– بولگاریا: ( ٥٩٩ هەزارو ٩٩٧ ) بەرمیل بەرێژەی ٥%
– ئیسرائیل: ( ٥٩٩ هەزارو ٩٩٧ ) بەرمیل بەرێژەی ٥%
– رۆمانیا: ( ٥٩٩ هەزارو ٩٩٧ ) هەزار بەرمیل بەرێژەی ٥%
– یونان: ( ٥٩٩ هەزارو ٩٩٧ ) بەرمیل بەرێژەی ٥%

– كۆی گشتی: ( ١١ ملیۆن و ٣٩٩ هەزارو ٩٤٢ ) بەرمیل

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button