وەزارەتی دارای هەوڵی زیادکردنی جوڵەی بازرگانی دەدات بەمەبەستی زیادکردنی داهات

لڤین:

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردەوە کە،” سەرلەبەیانی ئەمرۆ ( چوارشەممە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لە دیوانی وەزارەت، وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی گومركی هەرێمی كوردستان و سەرجەم بەڕێوبەرەكانی گومرك لەسەر زیادكردنی داهات و  جوڵەی بازرگانی كۆبوونەوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە،” لەسەرەتای كۆبوونەوەكە، بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری باسی ئاستەنگەكانی بەردەم كاری بازرگانی كرد لە هەرێمی كوردستان و بەڵێنی ئەوەیدا، هەموومان پێكەوە دەتوانین كاری باشتر بكەین لە پێناو زیادكردنی جوڵەی بازرگانی و بە ئامانجی زیادكردنی داهات”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتەکە ئەوەشی خسووەتەڕوو،” هەر لەو كۆبوونەوەیەدا،  ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوبەری گشتی گومركی هەرێمی كوردستان. بە وردی باسی ئاستەنگەكانی كرد و پێكەوە ڕێگاچارەسەری گونجاویان دەستنیشانكرد تاوەكو لەو ڕێگەیەوە،  ڕێ و شوێنی پێویست  بۆ ئاسانکاری و لابردنی ئاستەنگەكان لە پێناو باشتر کردن وزیاد کردنی جووڵەی بازرگانی و داهات، بكرێت”.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە،” لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری، جەختی لەوە كردەوە، كە گومرك سەرچاوەیەكی گرنگی داهاتە لە هەرێمی كوردستان دەبێت بە هەموومانەوە پارێزگاری لەو داهاتە گرنگە بكەین”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button