دادگایەکی  ئەڵمانیا ڕێگە نادات حکوومەت دوو پەنابەر ڕەوانەی یۆنان بکاتەوە

 

لڤین

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بڵاویکردووەتەوە، دادگایەکی فیدراڵی ئەڵمانیا بڕیاریداوە دوو پەنابەر نەگەڕێندرێنەوە بۆ یۆنان لە ترسی ئەوەی مافی پەنابەرییان پارێزراو نابێت.

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە ئۆفیسی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ کۆچبەران و پەنابەران پێشتر داوانامەی دوو کۆچبەرەکەی ڕەتکردبووەوە و بڕیاری ناردنەوەی دەرکردبوون، بەڵام بڕیارەکە لەلایەن دادگای فیدرالییەوە ڕەتکراوەتەوە.

بڕیارەکە لەلایەن دادگای باڵای OVG لە ویلایەتی باکووری راین وێستفالیا دەرکراوە، تێیدا داواکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی بۆ ڕەوانەکردنەوەی ئەو دوو پەنابەرە رەتکردووەتەوە.

لە بڕیارەکەی دادگادا هاتووە ئەو کۆچبەرانە لە ئەگەری ڕەوانەکردنیان بۆ یۆنان ڕووبەڕووی سەختی دەبنەوە لە دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێ بوون و هەلی کار.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button