دوو تۆمەتبار بەبڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

لڤین:

لە شاری سلێمانی دوو تۆمەتبار بەبڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، لە لایەن مەفرەزەکانی سریەی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتبارێک بەبڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: “لەمیانەی گەڕان و پشکنینە بەردەوامەکانی هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – سریەی تایبەتی بارەگا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و کەسانی لەیاسا دەرچوو، دوێنێ ٢٠٢١/٦/٨، توانیان لەناو شاری سلێمانی دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ز، أ، ع لەدایکبووی ١٩٩١) و (م، س، ج لەدایکبووی ٢٠٠١) بەبڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیربکەن”.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە “تۆمەتبارەکان ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کراون و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی ١٤ی تایبەت بەماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button