بەڵێ فرۆشراوە!!

بەڵگەی ویکیلیکس لە ١٩ ی ئازاری ٢٠١٦دا ئاشتی هەورامی داوا لەبیرات بەیرەقداری وەزیری وزەی تورکی دەکات لەبەرانبەر پێنج ملیارد دۆلاردا نەوت و گازی هەرێم بەبیرەکانیانەوە بفرۆشن بەتورکیا.

لەو ٢٨ ملیارد دۆلارەی هەرێم قەرزدارە، نزیکەی شەش ٦ ملیاردی قەرزی مەرجداری تورکیایە بەسەر هەرێمەوە.

نزیکەی ٤٥٠٠ کۆمپانیای ستراتیژی (نەوت، گواستنەوە، ڕێگاوبان ، کارەبا) و ٧٠٠٠ کۆمپانیای تری تورکی لەهەرێمدا هەیە.

زیاتر لە ٧٠ بنکەی سەربازی تورکی بەتەواوی چەکی ئاسمانی و زەمینیەوە لە خاکی هەرێمدایە.

زیاتر لە ٢٠ بنکەی هەواڵگری (میت) لەسەرجەم شارەکانی هەرێمدا هەیە.

سەدان خوێندنگەو زانکۆو لقی بانک و حیزبی سێبەری تورکی لەهەرێمدایە.

پارتی تایبەتی تورکی سەر بەئایدیۆلۆژیای ئەتاتورک، ئەندامیان لەپارلەمان و وەزیریان لەحکومەتی هەرێمدا هەیە.

شەپۆلێکی فەرهەنگی زاڵ، فەرهەنگی تورکی بەسەر فەرهەنگی کوردیەوە لەهەرێمدا بەفراوانی بڵاوە. تەنانەت ئاینزاو قەومیە کوردەکان داکۆکیكارو پشتیوانی دەوڵەتی تورکین.

ئەمانەو دەیان فاکتی تری بازاڕو ژیان و سیاسەت و ئابووری هەرێم سەلمێنەری ئەوەن کە بەڵێ تورکیا، وڵات و خاکێکی کڕیوە بەفەرهەنگ و سیاسەتەکەشیەوە..

جگە لەوە پێت سەیر نەبێت کە تۆ (خۆشت)فرۆشراویت ؟!چونکە لەژێر سێبەری سیاسەتێکدایت ئەزموونی فرۆشتنی شەهیدی هەیە. سەدام لەدادگادا نەیگوت پارەی یەک بەیەکی شەهیدەکانمان کاش پێداون؟! ئیتر داوای چیمان لێدەکەن؟ ئەوان بتوانن شەهید بفرۆشن، فرۆشتنی تۆو خاکەکەت زۆر ئاسانترە لەوەی تەسەوری دەکەیت !!

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button