له دهوروبهری شەنگال رووفاتی ژمارەیەک ئێزدی دۆزرانهوه

لڤین:
له دهوروبهری قەزای شەنگال لە چەند ناوچەیەک رووفاتی ژمارەیەک ئێزدی دۆزرانهوه.
پۆلیسی قەزای شەنگال، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی دادی پزیشکی پارێزگای نەینەوا، رووفاتی 11 ئێزیدییان لە چەند ناوچەیەکی دەورووبەری شەنگال دۆزییەوە.
بەپێی زانیاریی پۆلیس، ئەو 11 کەسە لە ساڵی 2014ـه لەلایەن داعشەوە کوژراون،لە ئێستاشدا رووفاتەکان رەوانەی پشکنینی “دی ئێن ئەی” کراون بۆ ناسینەوەیان.
لە قەزای شەنگال و دەورووبەری تا ئێستا 85 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە، كه لە دوای ساڵی 2014ـەوە لهلایهن چهكدارانی داعشهوه كۆمهڵكوژكراون.