وێنە… بۆ یەکەم جار ژنێک بە سکێک 10 منداڵی بوو

لڤین:
بۆ یەکەم جار ژنێکی ئەفریقی به سكێك (10) منداڵی بوو، ژماره‌ی پێوانه‌یی منداڵبوونی به یه‌ك سك تۆماركرد و ناوی چووه نێو كتێبی گینسه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی دامه‌زراوه‌ی میدیای نیشتمانیی IOL News، گۆسیام تامارا سیتهۆڵ، ته‌مه‌ن (37) ساڵ له پارێزگای (گواتینگ)ی سه‌ربه كۆماری ئه‌فریقای باشوور، نازناوی “ئه‌و دایكه‌ی به سكێك زۆرترین منداڵی بووه”ی له حه‌لیمه سیسێ سه‌نده‌وه ئەوەش دوای ئه‌وه‌ی حه‌لیمه له مانگی رابردوودا له وڵاتی مه‌غریب به سكێك نۆ منداڵی بوو.
ئه‌و ژنە ئەفریقییە حه‌وت كوڕ و سێ كچی به یه‌ك سك بووه و منداڵه‌كانی له دۆخێكی ته‌ندروستی باشدان.
گۆسیام تامارا و هاوسه‌ره‌كه‌ی خاوه‌نی دوو كچی دووانه‌ی دیكه‌ی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵانن، دوای لە‌دایكبوونی منداڵه‌كانی، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، سه‌رسووڕمانی خۆی نیشاندا و باسی له‌وه‌كرد، كه به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی سۆنه‌ر بۆیان ئه‌نجامداوه، چاوه‌ڕێی هه‌شت منداڵ بووه به‌ڵام هێنانه دنیای (10) منداڵ بۆ خۆیشی سه‌خته باوه‌ڕی پێبكات.
پرۆفیسۆر دكتۆر دینی ماوێلا، كه هاوكات جێگری راگری كۆلێژی پزیشكی زانكۆی زانسته ته‌ندروستییه‌كانی ئێفاكۆ ماكگاتۆ-یه، له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌مه دۆخێكی ئێجگار ده‌گمه‌نه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ئه‌م جۆره حاڵه‌تانه به گشتیی له چاره‌سه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به پیتاندنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن.
ئەو پزیشکە ڕونیشیکردوەتەوە کە به‌هۆی ئەوەی ماوه‌ی دووگیانی مه‌ترسیداره كه پێیدا تێپه‌ڕیوون، كۆرپه‌له‌كانی ئەو ژنە تاوەکو ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوو له به‌شی منداڵی نه‌به‌كام دەبن.