بەهۆی سوتانی دەغڵ و دانەوە چوار هاووڵاتی سوتان و گیانیان لەدەستدا

لڤین:

بەهۆی سوتانی دەغڵ و دانی گوندێکی ناوچەی مەکتەب خالید لە سنوری کەرکوک، دوو ژن و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و ژنێکی دیکەش بەسەختی بریندارە.

 

لڤین:
پۆلیسی کەرکوک بەهۆی سوتانی دەغڵ و دانی گوندێکی ناوچەی مەکتەب خالید لە سنوری کەرکوک، دوو ژن و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و ژنێکی دیکەش بەسەختی بریندارە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاندووە،” هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ڕوون نییە بەڵام ( ١٤٠ ) دۆنم زەوی کشتوکاڵی سوتاون، کەخاوەنی زەویەکان سەرقاڵی دوورینەوەی بوون.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا، سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە،” بەهۆی ئەوەی نەیانتوانیوە خۆیان دەرباز بکەن دوو ژن و دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە  و ژنێکیش بریندارە و ڕووداوەکە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) بووە ”.

لە کۆتایشدا ڕایگەیاندووە،” تراکتۆرێک و تڕێلەیەک بەهۆی کاریگەری ئاگرەکەوە سوتاون وبەهۆی دورە دەستی گوندەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی درەنگ فریایان کەوتوون”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button