هەپەگە:

ڕووداوەكەی ئەمڕۆی ناوچەی دەركار هیچ پەیوەندییەكی بە هێزەكانی گەریلاوە نییە

لڤین:

ناوەندی ڕاگەیاندن ‌و چاپەمەنیی هەپەگە، ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ )ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە ‌و تێیدا هاتووە،” سوپای تورکی داگیرکەر، لە هێرشە داگیركارییەكانی ‌و بۆردومانی باشووری کوردستاندا، تەنانەت زیان بە ڕەز و باخی هاوڵاتییانی مەدەنی دەگەیەنێت ‌و ناوچە مەدەنییەكانیش، بۆردومان دەكات”.

لە بارەی ڕووداوەكەی ئەمڕۆی ناوچەی دەركار كە پێشمەرگەیەكی تێدا شەهید بوو، هەپەگە، ئاشکرای کردووە،” ئەو ڕووداوە، هیچ پەیوەندییەكی بە هێزەكانی گەریلاوە نییە”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هەپەگە، ئەم زانیارییانەیشی لەبارەی هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەرەوە بڵاو کردەوە:

“ڕۆژی ٧ی حوزەیران، کاتژمێر ١١:٠٠، دەوروبەری گوندی ئۆرێی هەرێمی مەتینا، لەلایەن بنكەكانی سوپای تورکەوە لەسەر سنوور، بە چەکی قورس، تۆپباران کرا ‌و بەوهۆیەوە زیان بە ڕەز و باخی هاوڵاتییانی مەدەنی گەیشتووە و ئاگریش لە ناوچەكە كەوتووەتەوە ‌و تائێستا بەردەوامە.

ڕۆژی ٧ی حوزەیران، لەنێوان کاتژمێر ٢٢:٠٠ بۆ ٢٣:٠٠، کۆپتەرەکانی سوپای تورک، ناوچەكانی چیای زەندوورا، کێستێ و داراری مەتینایان لەگەڵ گوندی هرۆر ‌و دەوروبەری، بۆردومان کرد.

ڕۆژی ٧ی حوزەیران، لەنێوان کاتژمێر ١٢:٤٠ بۆ ٢٢:٥٠ فڕۆکە جەنگییەکان، ناوچەی وەرغەلیان لە ئاڤاشین بۆردومان کرد.

ڕۆژی ٧ ی حوزەیران، کاتژمێر ١١:١٠-٠٠:٢٠، کۆپتەرە جەنگییەکان، ناوچەکانی مام ڕەشۆ و مەرڤانۆسیان بۆردومان کرد.

ڕۆژی ٧ی حوزەیران، کاتژمێر ١٣:٢٠ فڕۆکە جەنگییەکان، ناوچەی کورۆژێهرۆی زاپیان بۆردومان کرد ‌و بەوهۆیەوە ئاگر كەوتەوە ‌و تائێستا بەردەوامە.

ڕۆژی ٨ی حوزەیران، کاتژمێر ٠٧:٣٠ فڕۆکە جەنگییەکان، گوندی شكێفی ناوچەی میرۆکی سەر بە دهۆکیان بۆردومان کرد.

لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەكانمان نەگەیش”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button