یەکێتی زانایان:
پێویستە دەستوور لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون و رەچاوکردنی ئایینی ئیسلام وەک یەکێک لە سەرچاوەکان دابڕێژرێت

لڤین:
ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لەشاندێکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانو لەکۆبونەوەیەکدا کە وەزیری ئەوقافو کاروباری ئایینی ئامادەی بو، رۆڵی زانایانی ئایینی ئیسلامی لەقوڵکردنەوەی کولتوری پێکەوەژیان و تەبایی و یەکترقبووڵکردنی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان و بیری نیشتمانپەروەری و ئایینپەروەری تاوتوێکران.
لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” کە یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پشتگیریی خۆیان بۆ هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە پێناو یەکڕیزی و تەبایی لەنێوان لایەن و پێکهاتەکانی کوردستان و هەوڵەکانی نووسینەوەی دەستووردا دووپاتکردووەتەوە”.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە،” شاندی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەپێویستیان زانیوە کە پێویستە دەستوور لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون و رەچاوکردنی ئایینی ئیسلام وەک یەکێک لە سەرچاوەکانی داڕشتنی و رێزگرتن لە تایبەتمەندیی ئایینەکانی دیکە و ئازادییەکانیان دابڕێژرێت بەشێوەیەک ئایین نەکرێتە بابەتێکی سیاسیی”.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” نێچیرڤان بارزانی دوپاتیکردووەتەوە کە کۆمەڵگهی کوردستان کۆمەڵگهیەکی ئایینییە، بۆیە مامۆستایانی ئایینی رۆڵ و کاریگەریی زۆریان لەسەر کۆمەڵگهو ئاراستەکردنی هەیەو لەمبارەوە دەتوانن رۆڵی ئەرێنیی خۆیان لە پتەوکردنی بنەما کۆمەڵایەتییەکان و ئاشتەواییی کۆمەڵایەتی و ناتوندوتیژی و رەتکردنەوەی توندڕەویدا بگێڕن”.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21