ڕۆژی دادگایکردنی دوو چالاکوانانی بادینان پێشخرا

لڤین:

بەشدار حەسەن پارێزەری ئومێد بەرۆشکی، چالاکوانی بادینان بە میدیاکانی ڕاگەیاند،” لەسەر داوای پارێزەرانیان، دادگا ڕۆژی دادگاییکردنی ئومێد بەرۆشکی‌و مامۆستا بەدەل بەرواری لە ( ١٧ / ٨ / ٢٠٢١ ) بۆ ( ٢٩ / ٧ / ٢٠٢١ ) پێشخست “.

سەبارەت بەو ماددەی کە ئەو دووچالاکوانەی پێ تۆمەتبار کراون، پارێزەرەکە ئاشکرای کردووە،” ئەو دوو چالاکوانە بەهەمان مادەی پێنج سزادراوەکەی تری بادینان دادگایی دەکرێن”.

جیگەی ئاماژە پێدانە، پێشتر مامۆستا بەدەل بەرواری‌و ئومێد بەڕۆشکی لەگەڵ پێنج ڕۆژنامەنوس‌و چالاکوانانى بادینان لە (١٢ / ٢ / ٢٠٢١ ) برانە دادگا، بەڵام بەهۆی کەموکوڕیی لەدۆسییەکانیان گەڕێندرانەوە دادگای لێکۆڵینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button