وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بودجەدا باس لە شەڕی پەکەکە و حکومەتی هەرێم دەکات

لڤین:

بۆیەکەمجار وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە پڕۆژەی بودجەی پێشنیازکراوی ساڵی ٢٠٢١دا باس لە “تەگبیری شەڕی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەکەکە” دەکات، کە بەپێی زانیارییەکان باسکردنی ئەو پلانە بەوتەی بەرپرسانی تورکیا لە چوارچێوەی “بنبڕکردنی تیرۆرە لە سوریا و باکوری عێراق”دا.

لە چەند رۆژی رابردودا خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە بەغداد و دواتریش سەردانی هەولێری کرد. لە بەغداد لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبوەوە و دواتریش لەگەڵ بەرپرسانی پارتی دیموکراتیی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە. ئامانجەکانی تورکیا پەلهاویشتنی زیاترە بۆ موسڵ و گەیشتنیەتی بە قەندیل. تا ئێستا لەلایەن بەغدادەوە ئەو هاوکارییە نەکراوە کە چاوەڕێی دەکات، بەتایبەت کە ئەمریکا و ئێران و جیهانی عەرەبیی خۆشحاڵ نین بەو پەلهاویشتنانەی تورکیا، بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا بەهۆی هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان تا رادەیەک ئامانجەکانی بەدەستهێناون.

دەقی دوو پەرەگراف لە نەخشەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا:

کۆماری تورکیا

وەزارەتی بەرگریی نەتەوەیی تورکیا

داخوازی نامەی بوجەی وەزارەتی بەرگری بۆ ساڵی 2021 پێشکەشە بە پەرلەمانی تورکیا

خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری نەتەوەیی

12/ نۆڤێمبەری ساڵی ٢٠٢٠ پێشکەش کراوە

2.2 لە پەیوەندی پێشکەوتنەکانی عێراقدا

ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکک لە قەندیل، سنجار، مەخموور،بەرزاییەکانی قەرەچوغ، وە لە باکووری عێراق درێژە بە هەبوون و چالاکیەکانی دەدات.

هەرچەندە حکومەتی عێراق لە ئێستاوە لە مەخموور و سنجاردا دەستەڵاتدارە، بەڵام پەکەکە لە کامپەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان درێژە بە چالاکیەکانی دەدات.

لە ناوچەی خواکورک و حەفتانیندا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی پەنجەدا دژ بە پەکەکە سەرکەوتنی گەورە بەدەست هاتوون

ئێمە ئاروزووی عێراقێکی ئارام و خاوەن حوزوور دەکەین. بۆ ئەوەی هێزە دەرەکیەکان لە عێراقدا بخەینە دەرەوە و یەکگرتوویی و سەربەخۆیی عێراق مسۆگەر بکەین، لەگەڵ حکومەتی ئەوێدا ئامادەی هاوکارین.

2.3 لە پەیوەندی بە پێشکەوتنەکانی سوریا دا

بەڕێز سەرۆک و ئەندامانی دیکەی کۆمیسیۆن “مەبەستی کۆمیسیۆنی بودجە لە پەرلەمان”

لە باکوری سوریادا پەکەکە، پ دک، یەپەگە و داعش هەڕەشەن

ئۆپەراسیۆنەکانی ….. ….. …. ….. بەسەرکەوتوویی بە ئەنجام گەیشتن، بەڵام دەبێ هەموو ڕێڕەوەکانی تیرۆر بنبڕ بکەین. ئەگەر ئەو کارە ئەنجام نەدەین، لە داهاتودا هەڕەشەی تێرۆر هەر دەمێنێ.

دەقی پەرەگرافێک لە هەڵسەنگاندنەکانی بودجە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە:

شەڕی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و پەکەکە:

حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەرانبەر ڕێکخراوی تیرۆری پکک دا کە هەزاران دێهاتی لە باکووری عێراقدا وێران کردوە و درێژە بە چالاکیەکانی دەدات

-لەو ماوەیەی دواییدا گوشار و تەگبیرەکانیان “مەبەستیان دژ بە پەکەکەیە -و-“زیاد کردوە

-لەو ماوە نزیکەی ڕابووردودا ڕێکخراوی تیرۆری پەکەکە لە زینی وەرتێی قەندیل دا چالاکیەکانی کەمی کردوە.

– لە ٩ی مانگی ئۆکتۆبەردا لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراقدا پەیمانێک ئیمزاکرا بۆ ئەوەی پەکەکە لە سنجار وەردەربنێن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دەرکردنی پەکەکە لە باکووری عێراقدا درێژە بە هەوڵەکانی دەدات.

هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و تورکیا لە سەرەتاکانی نەوەدەکانەوە بەردەوامیی هەبووە، بەڵام تورکیا لە رابردودا سەرکەوتوو نەبووە تەواوی هێزەکانی هەرێمی کوردستان پێکەوە لە بەرانبەر پەکەکە بەکاربێنێت. ئێستا کە حکومەتی ئیتیفاقیی هەرێمی کوردستان لەلایەن مەسرور بارزانییەوە بەتەواوی کۆنترۆڵکراوە و ئەویش فشاری زیاتر لە یەکێتیی و گۆڕان دەکات لەناو حکومەتدا بۆ ئەوەی لەگەڵ هەموو جوڵەیەکی حکومەت هاوڕا بن، تورکیا دەیەوێت ئەوە بقۆزێتەوە و شەرعییەتی شەڕی پەکەکە بە ناو حکومەتی هەرێمەوە وەربگرێت. لە ماوەی رابردودا مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی پارتیی هێزەکانی پارتی جوڵاندون و یەکێتیی و گۆڕان لەناو حکومەتدا هەڵوێستێکی ئەوتۆیان نەبووە. مەسرور بارزانییش زیاتر مامەڵەی ئەو دوو حیزبە لەناو حکومەتدا وەک سیاسەتی رەسمیی وەردەگرێت نەک لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەو حیزبە لە میدیاکانیان و سۆشیاڵ میدیا.

ئەو گۆڕانانەی لە ئەمریکا لەدوای هەڵبژاردنەکانەوە رویانداوە لە بەرژەوەندیی تورکیا نین. سەرۆک بایدن، وەزیری دەرەوە و برێت مەگکێرک سێ بڕیاردروستکەر دەبن کە هیچیان لە رابردودا رایەکی باشیان لەسەر تورکیا نەبوە. بایدن بە رادەیەک رەخنەی لە سەرۆکی تورکیا ئەردۆغان گرت پێی گوت “تاکڕەو.” پەیوەندییەکانی روسیا و تورکیا جێی نیگەرانیی گەورەی ئەمریکان، بەتایبەت کڕین و دامەزراندنی سیستەمی بەرگریی ئێس ٤٠٠. ئەردۆغان متمانەی بە ئەمریکا نییە و پێیوایە ئەمریکا لەپشتی هەوڵی کۆدێتاکە بووە. ئەمانە وایان کردوە تورکیا پەلە بکات لە هەوڵەکانی دژ بە پەکەکە لە قەندیل و سنجار و دژ بە رۆژئاڤا لە سوریا.

سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی تورکیا بە کوردستان تایمزی گوت کە “ئەوە یەکەمجارە بەو شێوەیە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بوجەی ساڵانەیدا بەو جۆرە پلانەکانی باسبکات.

سەرەڕای ئەوەی ئابوریی تورکیا لە دۆخێکی باشدا نییە و ڤایرۆسی کۆرۆناش قەیرانەکەی قوڵتر کردۆتەوە، پارتیی داد و گەشەپێدان داوای زیادکردنی سەدا ١٥ی لە بوجەی بەرگریی و ئاساییش کردوە بە بەراورد بە بوجەی ساڵی ٢٠٢٠.

تورکیا لەژێر فشارێکی ناوخۆیی و ناودەوڵەتیی دایە. لە ناوەوە ئەردۆغان رۆژ دوای رۆژ جەماوەرێتیی لە لاوازییە و هاوپەیمانێتیی لەگەڵ فاشیستەکان لەرزۆکە. لە ئاستی نێودەوڵەتییدا جێی پێگە بەهێزەکەی جارانی نەماوە. تورکیا پێویستی بە شەرعییەتدانە بە شەڕ دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستاندا. بۆ ئەو مەبەستە پارتیی دیموکراتیی کوردستان هاوکاریی دەکات. پارتی هێزەکانی لە چیاکان و سەرسنورەکان زیاتر کردوە. ماوەی رابردووش پێکدادانی بچوک لەنێوان پەکەکە و هێزەکانی پارتیی دروستبون. تورکیا دوا هەوڵی خۆی دەدات و هەمو تواناکانی وەگەڕدەخات بۆ ئەوەی فشارەکانی لەسەر پەکەکە بە ئامانج بگات.

سەرچاوە/ ماڵپەڕی کوردستان تایمز

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button