وه‌زیری دارایی و به‌رپرسانی ئابووریی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه

لڤین:
ئەمڕۆ ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابووریی له گەڵ دوو به‌رپرسی باڵای ئابوری ئه‌مریكی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان کۆبوەوە.
ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابووریی، پێشوازی لە (خالد لوم) پاشكۆی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له عێراق و (لیزا پۆدۆنلی) به‌رپرسی به‌شی ئابووریی له كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، كرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانكارییه‌كانی ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا کراوە، هەروەها وه‌زیری دارایی جه‌ختی له‌وه كردووەته‌وه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه ڕێكه‌وتن بكات و نه‌هێڵێت خه‌ڵكی ببێته قوربانی.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووەتە‌وه، كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی باشی گه‌شه‌كردنی ئابووری ده‌چێت و له قۆناغه‌كانی داهاتوودا زیاتر پشت به بواره هه‌مه‌جۆره‌كانی دیكه‌ی ئابوری ده‌به‌ستن.
هەربەپێی ڕاگەیەنراوەکە، “به‌رپرسانی ئابووریی ئه‌مریكا هه‌نگاوه‌كانی وه‌زیری دارایی و ئابوریی و به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رز نرخاند و هیواخوازی ئه‌وه بوون، به زووترین كات كێشه هه‌ڵسپێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌گینا ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ئاستی بژێوی خه‌ڵكی و هه‌ژاری له‌ناوچه‌كه”.