دەیان ماڵپەڕی کوردیی و جیهانی بە هۆکاری نادیار لەکارکەوتن

لڤین:
ئەمڕۆ دەیان پێگەی جیهانی و ناوخۆیی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لەجیهاندا بە هۆکارێکی نادیار بۆماوەیەک لەکارکەوتوون، ماڵپەڕی لڤین-یش یەکێک لەو ماڵپەڕانەبوو.
ئاژانسە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی کتوپڕ، بەشێک لە ماڵپەڕە جیهانیی و ناوخۆییەکان کە بەشێکیان سەر بە دەزگا راگەیاندنە جیهانییەکانن لەکارکەوتوون.
لەکارکەوتنی ماڵپەڕەکان بۆماوەیەک ڕوویدا و پێگە هەواڵییە جیهانییەکانی وەک، سی ئێن ئێن، فاینانشیال تایمز، نیویورك تایمز، بلومبێرگ و ماڵپەڕەکانی ئەمازۆن و حکومەتی بەریتانیای گرتەوە، هەروەها بەشێک لە ماڵپەڕە ناوخۆییە کوردییەکانیشی گرتوەتەوە، کە ماڵپەڕی لڤین یەکێک لەو ماڵپەڕانەبوو.