چەکی شایستە داراییەکانیانی جوتیاران دابەشدەکرێت

لڤین:
وەزارەتی پیشەسازیی و بازرگانیی هەرێم، بەشێک لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان، ئاگادار دەکاتەوە کە ئەمڕۆ و سبەی چەکی شایستە داراییەکانیانی جوتیاران دابەشدەکرێت.
وەزارەتی پیشەسازیی و بازرگانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری جووتیاران دەکەینەوە بە تایبەت ئەوانەی گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە لە بەرواری 21-7-2020 تاوەکو 26-7-2020، ئەمڕۆ سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شاسیتە داراییەکانیان.
ئاماژەبەوەشکراوە، ئەو جووتیارانەشی لە بەرواری 27-7-2020، تاکو 6-8-2020 گەنمیان ڕادەستکردووە، سبەینێ سەردانی سایلۆ بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکەکانیان.