85 ملیۆن دینار بۆ سێكتەری ئاو لە زاخۆ خەرج دەكرێت

لڤین:

وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند بەگوژمەی زیاتر لە 85 ملیۆن دینار لەسەر 17%ی داهاتی ماوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ، ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی ئاوی خواردنەوە جێبەجێ دەکات.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتەکە دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی، بە گوژمەی 85 ملیۆن و 725 هەزار دینار لەسەر 17%ی داهاتی ماوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ، چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكە بۆ قەزای زاخۆ جێبەجێ دەرێن.

پرۆژەكان:

-دابینكردنی پەمپ لەگەڵ كەلوپەلی چاككردنەوەی پرۆژەی ئاوی قەزای زاخۆ (بە گوژمەی 21،500،000) دینار.

-چاككردنەوەی كۆمپرێسەری هەوایی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ (بە گوژمەی 28،500،000)دینار.

-دابینكردنی گازوایل بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ (بە گوژمەی 16،500،000) دینار.

-چاككردنەوەی تۆڕی ئاو بۆ بەشێك لە گەڕەكەكانی قەزای زاخۆ (بە گوژمەی 19،225،000)دینار.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button