فەرماندەکەی حەشدی شەعبی ئازادکرا

لڤین:

فه‌رمانده‌كه‌ی حه‌شد كه‌ به‌ مادده‌ی تیرۆر له‌لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە ده‌ستگیركرابوو به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكرا.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، قاسم موسڵح، فەرماندەکەی حەشدی شەعبی كه‌ مانگی رابردوو بە فەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە تۆمەتی کوشتنی چالاکوان و خۆپیشاندەران و به‌ مادده‌ی تیرۆر له‌لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە ده‌ستگیركرابوو، بە بڕیاری دادوەر به‌ كه‌فاله‌ت ئازادکرا.

پێشتر دەستگیرکردنی قاسم موسڵح، کاردانەوەی لێکەوتەوە و حەشدی شەعبی دەستی بەسەر ناوچەی سەوزدا گرت و دواتر بە فەرمانی کازمی رادەستی حەشدی کرایەوە بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لەسەری.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button