دوای دوو مانگ لە گیانلەدەستدانی تەرمی کەسێک لە شوقەیەکی هەولێردا دۆزرایەوە

لڤین:
دوای دوو مانگ لە گیانلەدەستدانی تەرمی کەسێک لە یەکێک لەشوقەکانی گەڕەکێکی شاری هەولێر دۆزرایەوە.
تەرمی کەسێک لە شوقەکەیدا لە گەڕەکی ئازادی هەولێر دۆزرایەوە و لە لایەن پۆلیس و تیمەکانی تەندروستییەوە دەرهێنرایەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان کەسەکە دوو مانگ بووە لەو شوقەیەدا گیانی لەدەستداوە، لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنەکەی دەکەن.