ئاگر کەوتنەوە لە ماڵێک 7 قوربانی لێکەوتەوە

لڤین:

لە گەڕەکێکی شاری بەغدا ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و لە ئەنجامدا 2 کەس گیانیان لەدەستدا و 5 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک ناوچەی جەمیلەی پیشەسازی بەغدا ئاگر لە ماڵێک کەوتوەتەوە و پاش ئاگادارکردنەوەیان، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی چوونەتە ‌شوێنی روداوه‌كه‌، توانیانە ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی ئاگر کەوتنەوەکە، 2 كه‌س گیانیان لەدەستدا و 5 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، كه‌ برینه‌كانیان سوكە و سه‌رجه‌میشیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی پێده‌چێت ‌هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه‌ رویدابێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button