قوباد تاڵەبانی:

ھیچ بە‌ربە‌ستێك نییە‌ لەبەردەم‌ جێبە‌جێ كردنی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت

لڤین:

جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، نه‌هێشتنی‌ رووتین له ‌ئه‌وله‌ویه‌تی‌ كاره‌كانی‌ پرۆژه‌ی‌ خزمه‌ته‌

ئه‌مڕۆ ( دووشه‌ممه‌ ۷ی حوزەیرانی ۲۰۲۱ ) قوباد تاڵه‌بانی‌، جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی‌ پڕۆژه‌ی‌ خزمه‌ت كۆبووەوە و ڕایگەیاند،” پڕۆژه‌ی‌ خزمه‌ت كه‌ له‌ ۲۸ی‌ ئابی‌ ۲۰۱۹له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوه‌، لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی كابینه‌ی نۆیه‌می حکومەتی هه‌رێمی كوردستانه‌ و بۆ کەمکردنەوەی‌ رووتین و بەرزکردنەوەی‌ ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و خێرا راپەڕاندنی مامەڵەکانی هاووڵاتیانە، تا دەگاتە سیستەمی یەك پەنجەرەیی لە‌ ئایندەدا”.

جەختیشی لەوە کردەوە،”كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ئه‌و كارانه‌ی‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌وڵه‌كانی‌ بنبڕكردنی‌ رووتینه‌وه‌ هه‌یه‌ له ‌داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم”.

سەبارەت بە کەم کردنەوەی ڕۆتین ئاشکرای کرد،” دە‌بێت بە‌ باشترین و ئاسانترین شێوە‌ ھاووڵاتیان سود لە‌ خزمە‌تگوزارییە‌كانی حكومە‌ت ببینن”، هه‌روه‌ها داوای لە‌ دیوانی وە‌زارە‌تە‌كان كرد،‌ بنە‌ماكانی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت جێبە‌جێ بكە‌ن، بۆ ئە‌وە‌ی رووتین كە‌مبكرێتە‌وە‌ و باشتر خزمه‌تی ھاووڵاتیان بكرێت”.

وتیشتی، ‌” كە‌مكردنە‌وە‌ی رووتین لە‌ ئیرادە‌ و دە‌سە‌ڵاتی ئێمه‌یه‌، بۆیە‌ ھیچ بە‌ربە‌ستێك نییە‌ لەبەردەم‌ جێبە‌جێ كردنی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت”.

ئێستا پرۆژه‌ی‌ خزمه‌ت له‌تۆڕی‌ ئه‌نته‌رنێت ماڵپه‌ڕێكی‌ به‌ناونیشانی‌”services.gov.krd” كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ بە پێدانی زانیاری بەو هاووڵاتیاننه‌ی پێویستییان به‌ خزمه‌ته‌، بەمەبەستی كارئاسانی و کەمکردنەوەی رووتین و ئاشناكردنی ھاووڵاتیان بە‌ پێداویستییە‌كانی راییكردنی مامە‌ڵە‌کانیان و یە‌كخستنە‌وە‌ی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە‌ پارێزگاكانی ھە‌رێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button